شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-11 11:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوەیەکی بەهێز لە عەفرین ڕوویدا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- تەقینەوەیەک لە ناوەندی عەفرین لە کوردستانی سووریا روویدا، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 6 کەس کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رووانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ نزیک بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له‌ عه‌فرین روویدا و بووه‌ هۆی کوژرانی 6 که‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌کی دیکه‌.‌

راشیگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌ نزیک بازاڕی هال له‌ ناوه‌ڕاستی شاری عه‌فرین روویدا، که‌ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی سوپای سه‌لام لێوه‌ی نزیکه‌.

رووانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ روونیکرده‌وه‌، تا ئێستا ناسنامه‌ی کوژراو و برینداره‌کان نه‌ناسراون، که‌ ئایا مه‌ده‌نین و یاخوود چه‌کدارانی بنکه‌ سه‌ربازییه‌که‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە