شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-10 06:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح: ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ و رۆژێکی مێژوییە بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق بەیانی ئەمڕۆ لە بەغدا بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی کرد و رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ و رۆژێکی مێژوییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق بەشداریی لە پڕۆسەی دەنگدان کرد بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: "ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ و رۆژێکی مێژوییە، بەهیوای ئەوەی هاوڵاتیانی عێراق بتوانن بەشداربن لە دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان.

سەرۆک کۆماری عێراق وتیشی: ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق بە خەڵکی کوردستانیشەوە، بەشداری کردن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن گرنگە بۆ ئەوەی دەنگی هاوڵاتی لە دیاری کردنی ئایندەی وڵاتەکەیاندا بەرجەستە ببێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە لە هەڵبژاردنەکانی دیکە و هەڵبژاردنێکی پێشوەختە و کۆمەڵێک پرسی گرنگی چارەنووسساز سەبارەت بە هاوڵاتی و ئایندەی عێراق تیایدا یەکلایی دەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە