مەسروور بارزانی له یەکێک بنکه‌کانی پیرمام دەنگی خۆی خستە سندووقەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له یه‌کێک له بنکه‌کانی پیرمام به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10/10/2021، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له یه‌کێک له بنکه‌یه‌کی تایبه‌تی پیرمام، ده‌نگی خۆی دا.
دوای ده‌نگدانی، مەسروور بارزانی ڕایگه‌یاند: بەشداربووین لە دەنگدان لەم هەڵبژاردنە بۆ دەستنیشان کردنی ئەو کاندیدەی کە بڕوامان پێیەتی بتوانی نوێنەرایەتیمان بکات.
گوتیشی: هیوادارم ئەم هەڵبژاردنانە لە هەلومەرج و کەشێکی زۆر ئاسایی و بە خۆشی تیپەڕێ و هەموو ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە بتوانن دەنگ بدەن، تا کۆتایی پرۆسەی هەڵبژاردن بە خۆشی تیپەڕێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران