بەنی سەدر کۆچی دوایی کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- یەکەمین سەرۆککۆماری ئێران لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە 17ی ڕەزبەری 1400 هەتاوی ئەبولحەسەن بەنی سەدر لە نەخۆشخانەی سالپتریە لە پاریس کۆچی دوایی کرد.
دوای رووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی لە ئێران، ئەبولحەسەن بووە یەکەمین سەرۆککۆماری ئێران.
ئەبولحەسەن بەنی سەدر کوڕی سەید نەسروڵڵا بەنی سەدرە و لە ساڵی 1312ی هەتاوی لە هەمەدان لەدایک بوو.
بەنی سەدر پاش ئەوەی لەگەڵ مەسعوود رەجەوی، سەرکردەی رێکخراوی موجاهدین خەلق (مونافقین) لە ئێران ڕایکرد کەوتە دژایەتی کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەڵام لە ساڵی 1362 هەتاویدا وازی لە هاوڕێیەتی رەجەوی هێنا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران