شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-07 21:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتى هەرێم بەبۆنەى هەلبژاردنەوە پشووی راگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بڕیار وایە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/١٠/١٠ بەڕێوەبچێت، لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

کوردپرێس:

بریارە سبەینێ دەنگدان بۆ هەلبژاردنى پێشوەختەى عێراق دەست پێ بکات و سەرەتاش هێزە ئەمنییەکان و زیندانەکان و نەخۆشخانەکان دەنگ دەدەن یەک ملیۆن و ٥٩٥ هەزار دەنگدەرە.

ژمارەی هێزە ئەمنییەکان کە دەتوانن بەشداریی دەنگدانی تایبەت بکەن یەک ملیۆن و 75 هەزار و 727 کەسە و 595 بنکەی دەنگدانیان بۆ تەرخانکراوە کە دوو هەزار و 584 وێستگەی دەنگدانیان تێدایە.

ئاوارەکان ژمارەیان 120 هەزار و 126 دەنگدەرە و 86 بنکەی دەنگدانیان بۆ تەرخانکراوە کە 309 وێستگەی دەنگدان دەبێت؛ سزادراوانی گرتووخانەکانیش کە 671 کەسن و شەش وێستگەی دەنگدانیان بۆ تەرخانکراوە.

لەم هەلبژاردنە ژمارەی ئەو کەسانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە، 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 کەسە، کە لە هەشت هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگ دەدەن.

لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە سێ هەزارز 240 کاندید بەشدارن؛ بەشێکیان سەربەخۆ و بەشێکی دیکەشیان کاندیدی 21 هاوپەیمانی و 109 پارت و لایەنی سیاسین؛ ئەو بەربژێرانەش رکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسیی پەرلەمانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە