شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-07 21:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەستبەسەربوونی ئەندامانی هەدەپە لە هەولێر بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هێزەکانی سەر بە پارتی ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتیی هەدەپەیان لە هەولێر دەستبەسەر کرد و پاش چەند کاتژمێرێک ئەندامە دەستبەسەرکراوەکانیان ئازاد کرد.

کوردپرێس: ئەندامانی نووسینگەی نوێنەراسەتیی پارتی دیموکراتی گەلان لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان دەمەوبەیانی ئەمڕۆکە لە لایەن هێزەکانی سەر بە پارتییەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژ نیوز، ناهیدە ئەرمیش، حیکمەت خەتیب، ڕوکن مەرجان و گولجان ئاڵپ نوێنەراتی هەدەپە لە هەولێر دەمەوبەیانی ئەمڕۆکە بە هۆکاری نادیار لە لایەن پارتییەوە دەستبەسەر کراون و پاش چەند کاتژمێرێک ئازاد کران.

ئەندامانی هەدەپە دەڵێن بە شێوەی نایاسایی دەستبەسەر کراون و سکاڵایان دژی ئەو کەسانە تۆمار کردووە کە دەستبەسەریان کردبوون.

تا ئەم کاتەش هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو کەسانە ڕوون نەکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە