شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-09-27 13:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: ئەو هاووڵاتییانەی بەشداری لە هەڵبژاردن ناکەن دوو گوناح دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پێی وایە کەسێک بەشداری هەڵبژاردن نەکات دوو گوناح دەکات یەکەم ئەرکێکی شەرعی خۆی ئەنجام نادات، ئەوی تر ئەوەیە بۆشاییەک دروست دەکات کە بە تەزویرو فرت ‌و فێل لەلایەن خەڵکی ناشایستەوە پڕبکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەمیانی بەشداری کردنی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەیدا لە سلێمانی رایگەیاند "هەوڵمان دا بۆ ئەم هەڵبژاردنە هاوپەیمانێتی بکەین، بەڵام بەدەستمانەوە نەهات، ناچمە ناو وردەکارییەکەی چوونکە بە باشی نازانم، چوونکە هەبووە لەگەڵی رێکنەکەوتووین، هەشبووە متمانەمان پێی نەبوو، بە رەفیقی باشمان نەدەزانێ بۆ رێگە."

ناوبراو وتیشی "حزبی وا هەیە ئەندامەکانی خۆی کردووە بە مەڕ، ئەبێ چ لە هەگبەیدا هەبێ بۆ میللەت. هەروەها پێکهاتەیێکی گەورەی عێراق کە سوننەی عەرەبن پەراوێز خراون، کوردیش هەر چاوی لەسەر ئەو سێ پارێزگایە، نازانێ کە ئەو سێ پارێزگایەش بە پارێزگاکانی ترەوە پەیوەستن، ئەگەر ئەوێ باش نەبوو، ئێرەش باش نابێ."

لەبارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان، ئاماژەی بەوەدا "کەسێک کە بەشداری ناکات لە هەڵبژاردندا دوو گوناحان دەکات، یەکەم ئەرکێکی شەرعی خۆی ئەنجام نادات، گوناحێکی تریشی ئەوەیە بۆشاییەک دروست دەکات کە ئەو بۆشاییە بە تەزویرو فرت‌و فێل لەلایەن خەڵکی ناشایستەوە پڕبکرێتەوە."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە