شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-09-27 17:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شەڕی ئاویی تورکیا لە دژی 5 ملیۆن دانیشتووی باکووری سووریا/لە کوردستانی سووریا کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاو بەڕێوەدەچێت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەبەشداری 300 کەس لە کەسایەتییەکانی ئیدارەی خۆسەر و نوێنەری رێکخراوە مرۆیی و نێودەوڵەتییەکانی بواری ئاو لە پارێزگای حەسەکە کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاو لە کوردستانی سووریا دەستیپێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاو لەلایەن زانکۆی رۆژئاڤا و ناوەندی فورات بۆ توێژینەوە بەهاوکاری ئیدارەی خۆسەر بەڕێوەدەچێت.

لە کۆنگرەکەدا کێشەکانی ئاو لە ناوچەکانی باکووری سووریا تاوتوێ دەکرێن کە لەئەنجامی وشک کردنی ئاوی ڕووباری فوڕات و دەستبەسەرداگرتنی وێستگەیێکی سەرەکیی ئاو لەلایەن تورکیاوە، هاوڵاتیانی باکووری سووریا ڕووبەڕووی کەم ئاوی بوونەتەوە و زیانی بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.

پێشتر ئەنجومەنی جێبەجێکاری حەسەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردبوو کە دەستوەردان بکەن و فشار لەسەر تورکیا دروست بکەن بۆ کردنەوەی ئاوی عەلۆک، لەبەر ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانی ملیۆنێک و 500 هەزار کەس دروست دەکات.

وێستگەی عەلۆک 10 کیلۆمەتر لە سەرێکانییەوە دوورە و دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شارەکە، وێستگەکە لە 30 بیری ئاو پێکدێت کە سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی حەسەکە و دەوروبەرین.

سەرچاوە: ماڵپەڕی خەندا

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە