شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-09-25 05:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری هەواڵگریی ئێران: هەرێمی کوردستان بە زووترین کات گرووپەکانی دژەشۆڕشی ئێران دەر بکات/ وەڵامی ئێران بۆ گرووپەکانی دژەشۆڕش قورس دەبێت

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزیری هەواڵگریی ئێران لەبارەی هەر کارێک بە ئاراستە خەلەل دروست کردن لە ئاسایشی وڵات هۆشداریی بە گرووپەکانی دژەشۆڕش دا و گوتی: وەڵامی ئێران بۆ گرووپە نەیارەکان قورس دەبێت.

کوردپرێس:

ئاژانسی فەرمیی ئیرنا لە زاری سەید ئیسماعیل خەتیب کە سەردانی پارێزگای ئازەربایجان و شاری پیرانشاری کردووە ڕایگەیاند: هەموو گرووپە دژەشۆڕشەکان و پاڵپشتەکانیان ئەوە بزانن ئەگەر بێتوو خەلەل لە ئاسایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دروست بکەن وەڵامی قورسی ڕۆڵەکانی ئەم خاکە لەناو هێزی چەکدار و دەزگای ئەمنی وەردەگرن.

ناوبراو هۆشداریی بە بارەگا سەربازییە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکانی هەرێمی کوردستانیش داوە کە ئەگەر بێتوو نائەمنی بۆ کۆماری ئیسلامی دروست بکەن بەهەڵمەتی کارا و هێرشبەرانەی سەربازە خۆبەخشەکانی کۆماری ئیسلامی وەڵامیان دەدرێتەوە.

وەزیری هەواڵگریی ئێران هەروەها جەختیشی کردە سەر دەرکردنی گرووپە دژبەرەکانی شۆڕشی ئێران و داماڵی چەکەکانیان لە هەرێمی کوردستان بە دەستپێشخەریی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە نزیکترین کاتتدا ئەوەش بە گوێرەی ڕێککەوتنی نێوانیان کە ئەنجام دراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە