شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-09-23 02:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گرووپە بەرهەڵستکارەکان گوندنشینان وەکوو قەڵغان بەکار دێنن

پوختەی هەواڵ
بەشی ئازاربایجانی ڕۆژئاوا- فەرماندەی قەرارگای حەمزە سەیدولشوهەدای باکووری ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند: بە هەموو گرووپە بەرهەڵستکارەکانی ڕادەگەیەنم کە هەر کەس هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە بکات ڕووبەڕووی دەبینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار محەمەد تەقی ئوسانلوو لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە پێشەنگانی بەرەڤانیی پیرۆزدا ڕایگەیاند: ئەگەر پێویست بکات بنکە و بارەگاکانی ئەو جەنگخوازانە لەناو دەبەین.

ناوبراو زیاتر وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستا لە ساڵی 1359دا نییە کە بۆ دابین کردنی کەرەستە جەنگییەکان کێشەی ببێت، سپاس بە خودا لە ئێستادا هێزە چەکدارەکانمان لە ئەو پەڕی ئامادەباشیدان.

سەردار ئوسانلوو ڕاشیگەیاند: ژمارەیێک لە گرووپە تیرۆریستییەکان خۆیان داوەتە پاڵی گوندنشینەکانی دراوسێی ئێران و بەو شێوەیە خەڵکی ئەو ناوچانە وەکوو قەڵغان بە کار دێنن، ئەمەش کارێکی نامرۆڤانەیە.

شایانی باسە سوپای پاسدارانی ئێران لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بنکە و بارەگای گرووپە بەرهەڵستکارەکانی ئێرانی لە باکووری عێراق کردە ئامانج ئەوەش لە وەڵامی هەوڵەکانی ئەم دواییەی ئەو گرووپانەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە