شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-08-31 07:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا کەمپێکی ئێزدییەکان لە زاخۆ بۆردووان دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- کەمپێکی پەنابەرانی ئێزدی لە زاخۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا کرایە ئامانج و کوژراو و بریندار هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ڕۆژنیووز بڵاوی کردەوە هێرشێکی ئاسمانیی کرایە سەر کامپێکی پەنابەرانی ئێزدی لە زاخۆی سەربە پارێزگای دهۆک.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دانیشتوانی کامپەکە بە ڕۆژنیوزیان داوە، هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە، بەڵام هەندێک لە ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوە لەو کامپە ڕوویداوە.

سەرچاوەکە هەروەها ئاشکراشی کردووە، کە هێرشەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە و دژی ماڵی پەرپرسێکی ئێزدیی پەدەکە ئەنجامدراوە، ڕاشگەیەندراوە کە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

هەروەها وتراوە کە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ڕەوانەی کامپەکە کراون و هێلێ کارەباش لە کامپەکە پچراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە