شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-08-31 06:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوەیێک لە کەمپێکى ئاوارەکان لە دهۆک 2 کوژراو و 10 برینداری لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی تەقینەوە لە کەمپێکى ئاوارەکان لە قەزای زاخۆ دە کەس برینداربوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە سەرچاوەیێک لە پۆلیسى زاخۆ رایگەیاندووە درەنگانێکى ئەمشەو تەقینەوەیەک لەناو کەمپی قادیا لە قەزای زاخۆ روویداوە و بەهۆەوە 10 کەس بریندار بوون و 2 کەسی دیکەش گیانیان لەدەست داوە.

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، کە لێکۆڵینەوەى هێزە ئەمنییەکان دەستی پێکردوە و تائێستا بە روونی نازانرێت هۆکارى تەقینەوەکە چی بووە.

کەمپی قادیا ئاوارە ئێزدیەکان و سووریی و عەرەبی لە خۆی گرتووە کە لە ساڵى ٢٠١٤ وە لە قەزاى زاخۆ دروست کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە