شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-08-30 02:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆبوونەوەی وەزیری دەروەی ئێران و بەشار ئەسەد

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- حسێن ئه‌میر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەریی شاندێک سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەر لەو دیدارەدا ئەسەد و عەبدوڵڵاهیان گفتوگۆیان کرد لەسەر هەنگاوەکان بۆ پتەو کردنی هەماهەنگی دوولایەنە لەگەڵ تێڕوانینێک بۆ گەیشتن بە ئاستێکی بەرزتر لە هاوبەشی کردن لە ئاستە جیاجیاکاندا بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرا، بەتایبەتی بارودۆخی ئەفغانستان و دەرهاویشتەکانی بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەگشتی.

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئێران و سووریا سەرکەوتنێکی بەرچاویان بەدەست هێناوە لە شەڕی دژی تیرۆردا، سوپاس بۆ ویستی هاوبەشی ڕێبەرایەتییەکانی هەردوو وڵات".

حسێن ئه‌میر عەبدوڵڵاهیان دووپاتیشی کردەوە کە "پشتیوانی بەردەوامی ئێران بۆ سووریا و خەڵکەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو شێوەکانییەوە، بەتایبەتی تیرۆری ئابووری و بەردەم دەبێت".

لای خۆیەوە ئەسەد جەختی لەوە کردەوە کە "بەردەوامی هاوکاریی نێوان سووریا و ئێران ئەنجامی ئەرێنی داوە لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلانی دۆست بەتایبەتی لە شەڕی دژی تیرۆردا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە