مه‌سرور بارزانی: زیاتر له یه‌ک ملیۆن ژه‌مه ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابین کراه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، تا ئێستا توانیویانە زیاتر لە یەک ملیۆن ژه‌مه ڤاکسینی کۆرۆنا دابین بکەن، بۆیه نۆرەی هاووڵاتییانە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و پێکوتە وەربگرن.
له توویتێکدا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک مه‌سروور بارزانی رایگه‌یاندووه، تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن ژه‌مه ڤاکسینی کۆرۆنامان دابین کردووە، ئێستاش نۆرەی ئێوەیە ئەرکی خۆتان جێبەجێ بکەن، ڤاکسین وەربگرن و کوردستان بپارێزن".
ئەم داوایەی مەسروور بارزانی لە کاتێکدایە کە چه‌ند رۆژێکه ژماره‌ی تووشبوون و مردن به کۆرۆنا له هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڵکشاندایه و به‌رپرسانی که‌رتی ته‌ندروستیش داوا ده‌که‌ن بۆ رێگری له زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاکه هاوڵاتیان وێڕای پابه‌ندبوون به رێکاره خۆپارێزییه‌کان، ڤاکسین وه‌ربگرن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران