شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-08-21 07:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک بەفەرمیی دەکرێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی لیژنەی هەماهەنگیی ئیدارەدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەیی کەرکووک ئاشکرای کرد، کردنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکووک لە بەرانبەر گەشتە ئاسمانییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان نزیک بۆتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی فەوجێکی سەر بە هێزەکانی دەستێوەردانی خێرای بەغدا (سوات) ئەرکی پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەکەی لەئەستۆ گرتووە.

کوردپرێس:

زیاد حوسێن ساڵح سەرۆکی لیژنەکە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، فەوجێکی سەر بە هێزەکانی (سوات) ی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەشێوەیەکی تەواوەتیی ئەرکی پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکویان لەئەستۆگرتووە، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکە بەرانبەر بە دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان.

بەوتەی ساڵح دوای ئەوەی هەموو پێوەرە نێودەوڵەتییە پێویستەکانی کردنەوەی فرۆکەخانەکە دەستەبەرکران، بڕیار وایە لەئایندەیەکی نزیکدا بەفەرمی بکرێتەوە.

ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، کردنەوەی ئەو فرۆکەخانەیە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر جوڵەی ئابووری و بازرگانیی پارێزگاکە دەبێت.

تا ئێستا له‌ به‌شێك له‌ پارێزگا گه‌وره‌كانى عێراق فرۆكه‌خانه‌ى شارستانى نیه‌و هاووڵاتیانى ئه‌و پارێزگایانه‌ ڕوو له‌ پارێزگاكانى تر ده‌كه‌ن بۆ گه‌شتكردن .

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە