شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-07-10 04:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسەدە هەوڵی یەکخستنی لایەنە دژبەرە سوورییەکان دەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ژمارەیێک لە لایەنە سیاسییەکان لە نێوانیاندا ئەنجومەنی سووریای دیموکرات  و پارتی ئیرادەی نیشتمانی هەوڵ دەدەن دژبەرانی ناوخۆی سووریا یەک بخەن.

کوردپرێس:

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 9ی تەمووزی 2021 سێ شاند بە نوێنەرایەتیی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و پارتی ئیرادەی خەڵک و ڕێکخراوی هەماهەنگیی نیشتمانی دانیشتنێکیان کد و ئەوەی لە هەواڵەکاندا باس کراوە ئەوەیە کە لایەنەکان هەوڵ دەدەن دژبەرە ناوخۆیی و دیموکراتییەکانی سووریا یەک بخەن.

لەو بارەیەوە محەمەد عەلی سایغ ئەندامی لیژنەی هەماهەنگی لە لیژنەی سێ قۆڵی، بە میدیا کوردییەکانی سووریای گووتووە دانیشتنەکان هەوڵێکی گرینگن بۆ گوشارخستنە سەر لایەنە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت ڕووسیا و ئەمریکا بۆ پێشخستنی ڕێککەوتنێکی سێ لایەنە. هەروەها سایغ ئاماژەی بە چەندین کۆبوونەوەش کردووە کە چەندین مانگ لە نێوان لیژنەی هەماهەنگیی نیشتمانی و ئەنجومەنی سووریای دیموکرات بەردەوام بووە بەڵام بە هۆی ناکۆکییەکانەوە ڕاگیراوە.

شایانی باسە لە کۆتاییی مانگی ئووتی ڕابردوودا ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و پارتی ئیرادەی خەڵک ڕێککەوتنێکیان لەبارەی نەخشەڕێگای سیاسی بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا لە سەر بنەمای بڕیارنامەی 2254 نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕەشنووسی دەستووری سووریا واژۆ کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە