شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-07-10 03:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆبوونەوەکانی بەرەی ئاشتی و ئازادیی سووریا کۆتایی هات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەرەی ئاشتی و ئازادی لە هەولێر کۆ بووەوە و لەبارەی دۆخی سووریا و چارەسەری سیاسیی ئەو وڵاتەوە گفتوگۆی کرد.

کوردپرێس:

بەرەی ئاشتی و ئازادی ڕۆژی چوارشەمەی ڕابردوو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی خۆی لە هەولێر ئەنجام دا و لەو دانیشتنانەدا کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو لەبارەی چارەسەری سیاسیی سووریاوە باس و ڕاگۆڕینەوە کرا.

لەو کۆبوونەوانەدا لەبارەی وەزعی بەرەکە هاوکات لەگەڵ یەکەم ساڵوەگڕی دامەزرانی باس کرا و دۆخی سووریا و چارەسەری سیاسی لەو وڵاتەش تاوتوێ کرا.

عیماد برهو وتەبێژی بەرەکە بە میدیاکانی گوتووە ئەو بەرەیە خۆی بە بەشێک لە دژبەران دەزانێت و کێشەی لەگەڵ لایەنە دژبەرەکان نیە و بەدیلی هیچ لایەنێکیش نیە.

ناوبراو زیادی کرد ئەو بەرەیە هەوڵ دەدات لایەنی خەڵک بگرێت و نوێنەری گرووپە دژبەرەکانی سووریایە کە بڕوایان بە دیموکراسیەت و بەشداری پێکردنی زۆرینە هەیە بۆ ئەوەی کۆتایی بهێنن بە ستەم کردن لەگەڵ یەکتر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە