شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-11-28 09:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق: بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان مامەڵە کردن لەگەڵ هەسەدە سەختە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- سوپای عێراق هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌ چاوپۆشی کردن لە دزه‌كردنی تیرۆریستان بۆ نێو خاكی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات.

کوردپرێس: گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، هەسەدەی تۆمەتبار کرد بە چاوپۆشی کردن لە پەڕینەوەی تیرۆریستەکان لە سووریاوە بۆ ناو خاکی عێراق.

ئەم قسانەی گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دوای دوو رۆژ لە شکستپێهێنانی هەوڵێکی چەکداران بۆ پەڕینەوە لە خاکی کوردستانی سووریاوە بۆ نێو خاکی عێراق، هاتووە.

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راشیگەیاند: "هەسەدە، دەسەڵاتی لەودیو سنوور هەیە لە سووریا. مامەڵەکردن لەگەڵیاندا سەختە و هەندێکجار ئەو هەلە لەلایەن تیرۆرستانەوە دەقۆزرێتەوە، هەندێکجاریش بە حاڵەتێکی لاوازیدا تێدەپەڕن، یان چاوپۆشی دەکەن و بەو هۆیەوە تیرۆرستەکان دەپەڕنەوە عێراق.

عێراق و سووریا 610 کیلۆمەتر سنووریان لەنێواندا هەیە، بۆیە کۆنترۆڵ کردنی ئەو سنوورە و رێگری کردن لە هاتنەناوەوەی تیرۆرستان بۆ نێو خاکی عێراق، لەو سنوورەدا کە بەگوتەی خەفاجی "کەلێنی ئەمنیی تێدایە"، کارێکی ئاڵۆزە.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر:60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە