عێراق ئەو ڕاپۆرتانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە بوونی پێگەی ئیسرائیلی لەو وڵاتە دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ژمارەیەک له میدیاکان باسیان له دابه‌زینی هێز کردووه له بیابانی که‌ربه‌لا له خۆرهه‌ڵاتی نخێب و نه‌جه‌ف، بابه‌ته‌که په‌یوه‌ندی به ڕووداوێکه‌وه هه‌یه که له ۵ی مانگی (ئازار/۳) ڕوویداوه.
سه‌عد مه‌عن، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ڕۆژەدا کاتێک هێزێکی ئه‌منی عێراق چووه شوێنی دابه‌زینی هێزه‌که و له‌گه‌ڵ هێزێکی نادیاری بێ مۆڵه‌تدا که پشتیوانی ئاسمانی هه‌بوو، ڕووبه‌ڕووی پێکدادان بووه‌وه، به‌هۆی ئه‌م پێکدادانه‌وه که‌سێک له هێزه ئه‌منییه‌کان شه‌هید و ۲ که‌سی دیکەش برینداربوون".
سه‌عد مه‌عن ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، دوای پێکدادانه‌که هێزه ئه‌منییه‌که‌ی عێراق که فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف بوون، هه‌ر له ناوچه‌که ماونه‌ته‌وه و هه‌موو ناوچه بیابانییهکانیان پشکنیوه، له مانگه‌کانی (نیسان/۴) و (ئایار/۵)ـدا هیچ هێزێکی بێ مۆڵه‌تیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌کان به‌رده‌وامن له ئه‌رکه‌کانیان و هیچ شتێک له هیچ ناوچه‌یه‌کی عێراق نییه.
بۆچوونی بەکارهێنەران