شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-05-06 06:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق ئامادەیە ڕۆڵی نێوەندگیری لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا بگێڕێت

پوختەی هەواڵ
عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، جەختی کردەوە لەسەر توانای عێراق بۆ بەشداریکردن لە گێڕانی ڕۆڵی نێوەندگیر لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت، کە تێیدا پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بە فەرمی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ."

لە راگەیندراوێكدا هاتووە: "لە پەیوەندییەکەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنیان کرا، هەروەها هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی سەردانەکان لە قۆناغی داهاتوودا."

بەگوێرەی راگه‌یندراوه‌كه‌ زەیدی ئاماژەی بە هەڵوێستی عێراق کرد کە پاڵپشتە بۆ ڕێڕەوی دیپلۆماسی و گرتنەبەری گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان و کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان و جەختیشی کردەوە لەسەر توانای عێراق بۆ بەشداریکردن لە گێڕانی ڕۆڵی نێوەندگیر لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە