شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-02-13 07:59 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر بە کورد كرا تاوانی جەنگ بوو

پوختەی هەواڵ
پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت پاراستنی مافەكانی كورد و بەشداری سیاسیان مەرجی سەقامگیری سووریايە و جەخت دەکاتەوە ئەو پێشێلکارییانەی کوردی كردووەتە ئامانج ڕەنگە بگاتە ئاستی تاوانی جەنگ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەرلەمانی ئەورووپا بە توندی ئیدانەی هێرشی سەر هاوڵاتیانی سڤیل و ژێرخانی شارە کوردییەکانی وەک کۆبانی، قامیشلۆ و حەسەکە کرد و داوای کرد بەپەلە رێڕەوی مرۆیی بکرێتەوە بۆ گەیاندنی ئاو و خۆراک و دەرمان بۆ ئاوارەکان.

پەرلەمانی ئەورووپا دەشڵێت ئەو پێشێلکارییانەی کوردی كردووەتە ئامانج  ڕەنگە بگاتە ئاستی تاوانی جەنگ و دەبێت هەموو لایەنەکان پابەندبن بە ئاگربەستەوە.

هەروەها پێشوازیی لە مەرسوومی پێدانی ڕەگەزنامە كرد بە کورد و ناساندنی زمانی کوردی وەک زمانێکی نیشتمانی لە سووریا کرد، دووپاتی کردەوە، سووریا بەبێ بەشداری سیاسی و پاراستنی مافەکانی کورد سەقامگیری بەدەست ناهێنێت.

پەرلەمانی ئەورووپا پاڵپشتی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی سووریای کرد بۆ پاراستنی ئاگربەست و یەکخستنی هێزەکان، بەمەرجێک مافە مەدەنییەکانی کورد پارێزراو بێت.

ئەنجومەنەکە داوای لە تورکیا کرد دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا رابگرێت و رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا بگرێت.

پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا نیگەرانیی قووڵی لە هەڵاتنی چەکدارانی داعش لە زیندانەکان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەربڕی، داوای لە وڵاتانی ئەورووپی كرد هاوڵاتیانیان بەتایبەت منداڵان لە کەمپی هۆڵ و ڕۆژ بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان.

پەرلەمانی ئەورووپا ستایشی بوێری شەڕڤانانی کوردی كرد، بەتایبەت ژنان، لە تێکشکاندنی داعش و پاراستنی ئاسایشی جیهان و ئەوروپا.

یەکێتی ئەورووپا ٦٢٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ تەرخانکرد بۆ هاوكاریكردنی سووریا، بە مەرجی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و بەردەوامی ئاگربەست.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە