دیداری شاندی ENKS و شەیبانی؛ جەخت لە مافی کورد کرایەوە
پوختەی هەواڵ
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سووریا کۆ بوەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندەکەی ENKS بەسەرۆکایەتی محەمەد ئیسماعیل بووە و لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت لەسەر یەکپارچەیی و سەقامگیری ئاسایشی ناوخۆی سووریا و سنوورەکانی کرایەوە.
وەزیری دەرەوەی سووریا باسی لە مافەکانی هاووڵاتیانی کورد لە سووریا کردووە، بە شێوەیەک مافی هەموو هاووڵاتییان تێدا پارێزراوبێت.
لای خۆیەوە ئەنەکەسە، پێشوازییان لە مەرسوومی سەرۆکایەتیی ژمارە ۱۳ی سووریا کردووە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی کورد.
بۆچوونی بەکارهێنەران