شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-01-31 06:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق

پوختەی هەواڵ
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی کۆتایی و گشتگیری ئاگربەست لەنێوان دمشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات وەرچەرخانێکی مێژووییە بەرەو سەقامگیری و یەکڕیزی نیشتمانی لەسووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆم باراک ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەنگاوە ئەنجامی دانوستانێکی وردە و پابەندی هەردوولا بە حوکمڕانییەکی گشتگیر و ڕێزگرتنی دوولایەنە نیشان دەدات.

ناوبراو دەشڵێت: حکوومەتی سووریا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی پێکهاتە سەربازیی و کارگێڕییەکان لەناو دامەزراوە دەوڵەتییەکاندا، خواستی خۆی بۆ هاوبەشی ڕاستەقینە دەربڕیوە، هەروەها جەختی لە گرنگی ئەم ساتەوەختە بۆ گەلی کورد کردەوە و وەک دەستپێکێکی نوێ بۆ چاککردنی ستەمە مێژوییەکان و بەهێزکردنی پێگەی کورد لە ناوچەکەدا وەسفی کرد.

تۆم باراک دەشڵێت: جێبەجێکردنی مەرسومی سەرۆکایەتی ژمارە ۱۳ وەک هەنگاوێکی گرنگ بەرەو یەکسانی و گەرەنتی بەشداری کورد لە ئاوەدانکردنەوەی داهاتوی سووریادا بینرا.

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا لەکۆتاییدا دەڵێت: ئەم گۆڕانکارییانە زەمینە خۆش دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی متمانە و ڕاکێشانی وەبەرهێنان، تا سووریا دووبارە ببێتەوە بە ناوەندی ئارامی لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە