شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-31 07:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەکات

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرەکەی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "هیوادارم هەڵبژاردنی دەستەی تازەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران هەنگاوێک بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهاتنی برایەتی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق."

دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق پێکهاتوون لە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆک، عەدنان فەیحان، جێگری یەکەم و فەرهاد ئەترووشی، جێگری دووەم.

دەقی پەیامەکە:

پیرۆزبایی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەڕێزان هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و عەدنان فەیحان جێگری یەکەم و فەرهاد ئەتروشی جێگری دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەم  و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

هیوادارم هەڵبژاردنی دەستەی تازەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران هەنگاوێک بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهاتنی برایەتیی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە