شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-27 08:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ئیدانە دەکات

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێرشی شەوی ڕابردووی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئیدانە کرد و ڕایگەیاند ئەم هێرشە هەڕەشەیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتە.

کوردپرێس: ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۷ـی تشرینی دووەمی ۲۰۲۵، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "به‌ توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تيرۆرستييه‌ ده‌که‌م که‌ شه‌وى ڕابردوو کرايه‌ سه‌ر کێڵگه‌ى کۆرمۆر. ئه‌م هێرشه‌ دژى ژێرخانی ئابوورى و خزمه‌تگوزارييه‌ گشتييه‌کانی عێراق و هەرێمى کوردستانه‌ و هه‌ڕه‌شه‌يه‌کى ڕاسته‌وخۆيه‌ له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیشی کردووەتەوە: "ئه‌رک و به‌رپرسياريه‌تيى حکوومه‌تى فيدراڵى عێراق و دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌ و پێويسته‌ به‌ زووترین کات هه‌وڵی جددی بده‌ن و ڕێکارى پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچينه‌وه‌ و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه‌ و ڕێگه‌گرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە