بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە ڕاگیراوە
پوختەی هەواڵ
کۆمپانیای دانەغاز وردهكاریى هێرشهكهى سهر كێڵگهى غازى كۆرمۆ ئاشكرا دهكات و ڕایدهگهیهنێت، "کۆگایەک لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە مووشەک بەئامانجگیراوە".
کوردپرێس دەقی ڕاگەیهندراوەکە بڵاو دەکاتەوە؛
کۆمپانیای دانهغاز (PJSC) بازاڕ ئاگاداردەکاتەوە کە کۆگایەکی عەمبارکردنی شلەمەنی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەئامانجگیراوە.
هیچ زیانێکی گیانی بەر کارمەندان نەکەوتووە، پرۆسەی بەرهەمهێنان بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە ڕاگیراوە.
کۆمپانیاکە لە هەماهەنگی بەردەوامدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و لەکاتی گونجاودا زانیاریی و نوێکاریی زیاتر بەبازاڕ ڕادەگەیەنێت.
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#دانەغاز
#هێرشی مووشەکی
#کۆرمۆر
#کێڵگەی غازیی کۆرمۆر
#هێرشی تیرۆریستی
#هێرشی درۆن
#کۆمپانیای دانەغاز
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران