شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-19 11:09 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پشتگوێخستنی مافی پێکهاتەکان هۆکاری سەرەکیی ناکۆکییەکانی سووریایە

پوختەی هەواڵ
بەرپرسی پەیوەندییەکانی خۆسەر ڕایگەیاند، پرسی کورد، سیستمی ناوەندیی و پشتگوێخستنی مافی پێکهاتەکان هۆکاری سەرەکیی ناکۆکییەکانی سووریایە.

کوردپرێس: لە شەشەمین کۆڕبەندی مێپس ۲۰۲۵ بۆ ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، تیشکی خستە سەر گرنگی پرسی ئاشتی لە ناوچەکەدا و ئاماژەی بەوەدا کێشە بنەڕەتییەکانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە عەقڵیەتی دەسەڵاتداری ناوەندیی و داننەنان بە مافی پێکهاتە جیاوازەکانەوە سەرچاوە دەگرێت.

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد، کێشەی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا، لەوانەش پرسی ئافرەت، کێشەیەکی بنەڕەتییە و چارەسەرنەکردنیان بووەتە هۆی درێژە کێشانی شەڕ و ناکۆکی. وتیشی: "سیستمی تاکڕەنگ و تاک زمانیی بەڕێوەبردن کە لەسەر بنەمای ڕەتکردنەوەی ئەوی دیکە دامەزراوە، ناتوانێت ئاشتی و سەقامگیری بهێنێتە ئاراوە".

جەختی کردەوە، چارەسەری قەیرانی سووریا پێویستی بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە عەقڵیەتی دەسەڵاتداریدا هەیە. لەمبارەیەوە وتی: "پێویستە دەستوورێکی نوێی دیموکراتیک دابڕێژرێت کە دان بە مافی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی، ئایینی و کولتوورییەکاندا بنێت. هەروەها سیستمی بەڕێوەبردن دەبێت لە ناوەندییەوە بگۆڕدرێت بۆ سیستەمێکی لامەرکەزی کە بەشداریی هەموو لایەنەکان مسۆگەر بکات".

پشتگوێخستنی مافی پێکهاتەکان هۆکاری سەرەکیی ناکۆکییەکانی سووریایە

ئیلهام ئەحمەد ڕۆڵی ئافرەتانی لە پرۆسەی ئاشتیدا بە گرنگ وەسف کرد و ڕایگەیاند: "ئاشتییەکی ڕاستەقینە و هەمیشەیی بەبێ بەشداریی کارای ئافرەتان لە هەموو ناوەندەکانی بڕیارداندا نایەتە دی".

هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە کۆتایی وتارەکەیدا داوای کرد، هەموو لایەنەکان هەوڵەکانیان بۆ دیالۆگ و لێکگەیشتن چڕ بکەنەوە و جەختی کردەوە، پرۆگرامی پەروەردە و میدیا دەتوانن ڕۆڵێکی سەرەکی لە بڵاوکردنەوەی کولتووری ئاشتی و پێکەوەژیاندا ببینن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە