پێویستە لە پێکهێنانی حکوومەتێکی نیشتمانی خزمەتگوزار پەلە بکرێت
پوختەی هەواڵ
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد کۆ بووەتەوە.
کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لەلاپەڕەی فەرمی بافڵ تاڵەبانی بڵاو کراوەتەوە: ''لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی بەردەوامی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکوومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی پەرۆشی خەڵک و پێویستییەکانیان بێت".
سەرۆکی یەکێتی دەستخۆشی و پێزانینی بۆ هەوڵەکانی دەسەڵاتی دادوەری لە دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربڕیوە و دەڵێت: ''هەوڵەکانی یەکێتی لە چوارچێوەی یەکخستنی لایەنەکان و یەکڕیزی نیشتمانیدا دەبێت و کاردەکەین بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان".
ئەمە لە کاتێکدایە، سێشەممە ١١ی١١ی ٢٠٢٥ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، یەکێتیی ١٨ کورسی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم بەدەست هێناوە.
#کوردپرێس
#پێکهێنانی حکوومەت
#بافڵ تاڵەبانی
#هەڵبژاردن
#سەرۆکی یەکێتی
#فایەق زەیدان
#فایەق زێدان
#دەستەی دادوەریی عێراق
#ئەنجومەنی دادوەریی عێراق
#هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
#سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران