شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-11 07:59 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌ره‌تایه‌کی نوێیه‌ بۆ ده‌ستووری عێراق

پوختەی هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌دوای به‌شداری کردنی له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان ڕایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ده‌نگدان پرۆسه‌یه‌کی گرنگه‌ و پێموایه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ یه‌کێکه‌ له‌ گرنگترین هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌ تا ئێستا له‌ عێراق کرابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ بنکه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌ هۆتێل ڕۆتانای شاری هه‌ولێر ده‌نگیدا و دواتریش له‌ لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: "له‌ دوای ساڵی ۲۰۰۵ و ئه‌و قۆناغانه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا هات، ئێمه‌ هیوادارین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌ره‌تایه‌کی نوێ بێت بۆ عێراقێکی دیموکراتی فیدراڵ، که‌ هه‌موو پێکهاته‌کان له‌ چوارچێوه‌ی عێراقدا به‌ هه‌مو ماف و ده‌ستکه‌وته‌کانیان بگه‌ن".

بارزانی وتیشی: بابه‌تی ده‌نگدان مافه‌ و به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره‌شه‌، هیوادارم هه‌موو که‌سێک له‌ عێراق ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ گرنگ سه‌یر بکات، له‌ کاتێکدا عێراق که‌وتووه‌ته‌ سه‌ر ڕێچکه‌یه‌کی دیموکراسی، گرنگه‌ هاوڵاتییانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌ ئه‌رکی خۆیان هه‌ستن و به‌ره‌و سندووقه‌کانی ده‌نگدان بڕۆن.

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان باسی له‌وه‌ش کرد: "هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌ره‌تایه‌کی نوێ بێت بۆ هه‌موو عێراق، گه‌لی عێراق شیاسته‌ی ژیانێکی باشتر و ڕۆژێکی باشترن له‌ ژیانیاندا، من هیوادارم خزمه‌تگوزاری باشتر پێشکه‌شی گه‌لی عێراق بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی باشتر بژین".

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌تایه‌کی نوێ ده‌ستپێده‌کات له‌ قۆناغی ده‌ستووری عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ زامنی ئارامی ئه‌منیی هه‌موو گه‌لی عێراق، ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌کی نوێیه‌ بۆ ده‌ستوور".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە