بافڵ تاڵەبانی دوای دەنگدان، داوا لە هەموو هاوڵاتیان دەکا بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن
پوختەی هەواڵ
سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له په‌یامێکدا داوای له ده‌نگده‌رانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد، به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بکه‌ن که به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێکرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵه‌بانی له‌میانه‌ی به‌شداری کردنی له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له خوێندنگەی ڕەوشەن بەدرخان لە سلێمانی له لێدوانێکدا بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن جه‌ختی له‌سه‌ر به‌شداریکردنی به‌رفراوانی هاوڵاتیان له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی کرده‌وه و وتی: "په‌یاممان ئه‌وه‌یه هه‌موو که‌سێک له عێراق و کوردستان به‌ویژدانه‌وه ده‌نگ بده‌ن".
تاڵەبانی هه‌ر له لێدوانه‌که‌یدا وتی: "ده‌نگ به‌لایه‌نێک بده‌ن که ده‌توانێت زیاتر له ۲۲۲ کێشه‌تان بۆ چاره‌سه‌ر بکات".
بۆچوونی بەکارهێنەران