شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-09 05:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیچ پلانێک نییە بۆ چاوخشاندنەوە بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا

پوختەی هەواڵ
بەرپرسێکی ئەمریکی دەڵێت هیچ پلانێک نییە بۆ چاوخشاندنەوە بە بوونی هێزەكانمان لە کوردستانی سووریا و پشتگیریی ئەمریکا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات درێژەی دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسێکی ئەمریکی بە کەناڵی "الحدث"ی ڕاگەیاندووە: ئەمریکا دەیەوێت کار لەسەر بەرەنگاربونەوەی داعش بکات بۆ ئەوەی ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی ئەو ڕێکخراوە بکات و ڕێگری بکات لەوەی مەترسی لەسەر ئەمریکا دروست بکات.

ڕاشیگەیاندووە: واشنتۆن ئەولەویەت دەدات بە شەڕی دژی داعش، بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونەکەی لە عێراقدا کە زۆر سەرکەوتوو بووە، بۆیە دەیەوێت ئەم ئەزموونە لە سووریا دووبارە بکاتەوە، واتە هاوکار دەبێت لەگەڵ هێزەکانی سووریا هاوشێوەی هاوکاری کردنی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان.

بەرپرسە ئەمریکیەکە جەختی لەوە کردووە: لە ئێستادا هیچ پلانێک نییە بۆ چاوخشاندنەوە بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا یان لە بنکەی ئەلتەنف، ئەوەش لە ئاماژەیەکی رووندا بۆ فشۆڵی دۆخەکە و پێویستیی کاتی زیاتر و هەوڵدان بۆ رێکخستنی پەیوەندی نێوان لایەنی سووریا و ئەمریکا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە