شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-02 09:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

پوختەی هەواڵ
ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لەو سنوورە دەستپێدەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە درێژەی وتارەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نێچرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کورردستان سەردانی سلێمانی دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات.

پێشتریش هێمن هەورامی، لە دواین لێدوانێدا ڕایگەیاندبوو: ''مەسروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەچنە سلێمانی و بانگەشەیەکی هێمن لەوێش بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، دەست پێ‌ دەکەن".

پارتی دیموکراتی کوردستان بە ژمارەی ٢٧٥ بەشداری لە هەڵبژاردنی عێراق کردوە، پارتی لە پارێزگای سلێمانی بۆ ١٨ کورسی ئەو پارێزگایە ٣٦ کاندیدی دیاری کردووە.

بڕیارە هەڵبژاردن ڕۆژی ١١ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە