شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-02 08:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی یەک سەرکردایەتی و یەک ڕەئی و یەک بڕیاری هەیە

پوختەی هەواڵ
پارتی لە وەڵامی قەیس خەزعەلیدا دەڵێت: پێمانوایە قسەکانی خەزعەلی  بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و چەواشەکارییە و باشترە دڵی خۆیان بەو جۆرە خەونانە خۆش نەکەن گوایە فرەبڕیاری لەناو پارتیدا هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پارتی  دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەيەندراوێکدا دەڵێت: "قەیس خزعەلی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ کەناڵەکەی خۆیدا ناوی جەنابی سەرۆک بارزانی و بەڕێزان کاک نێچیرڤان و کاک مەسرووری هێناوە و بە مەرامی خۆی لێکدانەوەی بۆ پێشهات و هاوکێشە سیاسیەکان کردووە، ئێمە پێمانوایە ئەو قسانە  بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و چەواشەکارییە، پێویستە باش لەوە تێبگات کە پارتی دیموکراتی کوردستان یەک سەرکردایەتی و یەک ڕەئی و یەک بڕیاری هەیە و باشترە دڵی خۆیان بەو جۆرە خەونانە خۆش نەکەن گوایە فرەبڕیاری لەناو پارتیدا هەیە".

هەروەها هەموو لایەک ئەو ڕاستیە باش دەزانن کە لە دوای ڕووخانی ڕژێم کەس بەقەدەر سەرۆک بارزانی هەوڵی بۆ بنیاتنانەوەی عێراقی تازە نەداوە، سەرۆک بارزانی زیاتر لە هەموو کەسێک هەوڵی بۆ ئەوە داوە عێراقێکی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای دەستوور دابمەزرێت کە تێیدا هەموو لایەک پابەندی دەستوور بن و ڕەچاوی بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بکرێت.

باشیش بزانن نە ئێمە و نە خەڵکی عێراق لەگەڵ ئەو عێراقەدا نین کە تێیدا دەستوور پێشێل بکرێت و پشت لە بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بکرێت و مافیاکان حوکمی وڵات بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە