پێویستە بە زووترین کات سەرجەم زیندانیانی سیاسی تورکیا ئازاد بکرێن
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تولای حاتەم ئۆغوللاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لهمیانی وتارێكدا لە کۆنفرانسی ئاشتی تورکیا کە لە بەرلین باسی لهوهكرد: "ئاشتی لە تورکیا، بە مانای ئاشتیە لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێمە ئاشتی کورد دەپارێزین، بەڵام ئەمە بەتەنها وڵامدەر نییە بەڵكوو پێویستە تورکیایەکی دیموکراتیک بنیات بنێین، پێویستە بۆ بنیاتنانی کۆمارێکی دیموکراتیک و هەمیشەیی هەموو هەوڵێک بدەین".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كرد: دەم پارتی هەر لە سەرەتای پرۆسەکەوە لەگەڵ نزیکەی ۱۰۰ دامەزراوەی عەلەوییەکان لە تورکیا دیداری ئەنجامداوە و هێشاش بەردەوامە، لە تورکیا دەسەڵاتداری ئاکەپە نەک هەر گەلی کورد بەڵکوو هەوڵ دەدات هەموو گەل و باوەڕییەکان ناو تورکیا سنوودار بكات و هەروەها هەوڵ دەدات عەلەوییەکان لەناو خۆیدا سنووردار بکات.
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ئاماژەی بە کۆمەڵکوژی و چەوساندنەوەی عەلەوییەکان کرد لە تورکیا و سووریا و وتی: "ئێمە وەک کەسانێک کە گەواهیدەری هەموو ئەمانەین، لەوباوەڕەداین پرۆسەی ئاشتی هەم بۆ ئاشتی و دیموکراتیکبوونی تورکیا، هەم بۆ ئاشتی و ئارامی ناوچەکە، بەتایبەتی عەلەوییەکان گرنگیەکی ژیانی هەیە، بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان بۆ بنیاتنانی زەمینێکی دیموکراتیک بۆ هەمو گەل و باوەڕە جیاوازەکان لە تورکیا و ناوچەکە".
تولای حاتەم ئۆغوللاری هەمووانی لەسەر پێشکەوتنەکانی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک ئاگادار کردەوە و ڕایگەیاند: "پێمانوایه ئیتر پێویستە دەست بە ڕەشنووسی یاسایی و مافەکان بکرێت، بۆ ئەوە پێش هەموو شتێک یاساکانی ئازادی و دیموکراتیکبوون دەست پێبکات".
ئهوهشی خستهڕوو: "پێویستە بە زووترین کات فیگەن یوکسەکداغ، سەلاحەدین دەمیرتاش و سەرجەم زیندانیانی دۆسیەی کۆبانێ و هەروەها زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن" ئاماژەی بەوەکرد، یەکێک لەو کەسانەی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ یەکەمجار نامەی بۆیان ناردوە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغە و وتی: "پێویستە پێکەوە بە یەکدەنگییەکی بەهێز لە دژی بەڕێوەبردنی تێگەیشتن بوەستینەوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران