شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-13 07:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تاڵەبانی و لەتیف ڕەشید جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغداد دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغداد کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، پێویستی بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان سەرجەم لایەنەکان و کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو خزمەتکردنی وڵات و پاراستنی ئارامی و ئاسایش و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد جەختی لەسەر کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەردەوامی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغداد بە پێویست زانرا بۆ نەهێشتنی تەواوی بەربەستەکان و پابەندبوون بە دەستوور و یاسا بەرکارەکان و پاراستنی مافی هەموو لایەک کە زامنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات.

بافڵ تاڵەبانی سوپاسی ڕۆڵی سەرۆک کۆماری کرد لە نزیک کردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و وتی، یەکێتی هەمیشە لەگەڵ دیالۆگدایە، چوونکە بەرژەوەندیی گەلەکەمان و خەڵکەکەمان لە بەردەوامی سازان و شەراکەتی ڕاستەقینەدا دەبینینەوە و بەغداد قوڵایی ستراتیجی سیاسیمانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە