شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-08 07:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەلی قەرەداغی داوای ڕاگرتنی شەڕ لە عەبدی و شەرع دەکات

پوختەی هەواڵ
سەرۆکى یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانان لە پەیامێکدا بۆ مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع، داوا دەکات شەڕ و کوشتن ڕابگیرێت و رێککەوتنی ۱۰ی ئازاری نێوان ئەو دوو لایەنە جیبەجێ بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمانان لە پەیامێکیدا دەڵێت: "داوا لە سەرۆکی سووریا و سەرکردایەتی هەسەدە دەکەم بڕگەکانی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازار/۲۰۲۵ بە گیانێکی ئیسلامی و نیشتمانی کە دانایی و بەرپرسیارێتی پێکەوە کۆ بکاتەوە جێبەجێ بكەن، لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و سەلامەتی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی".

سەرۆکى یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانان ئەوەشی خستەڕوو: "گیانی مرۆڤ بەهایەکی پیرۆزە و  داوای ڕاگرتنی خوێنڕشتن و پاراستنی کەسانی سڤیل و دورکەوتنەوە لە ئاشوب و هەنگاونان بەرەو ئاشتەوایی  دەکەین، كە ئەوەش ئاسایش دەگەڕێنێتەوە و ڕێگای توندوتیژی دادەخات".

عەلی قەرەداغی باسی لەوەش کرد: "نیشتمان ئەمانەتە لە گەردنی هەموان و ئەرکی سەرشانی گشت لایەكە بەشدار بن لە پێشخستنی سووریا و ڕووبەڕووبوونەوەی پیلانەکانی دوژمنان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە