شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-21 16:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا دیاری كرا

پوختەی هەواڵ
۵ی ئۆكتۆبەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سووریا بەڕێوەدەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی سووریا، وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل (پەرلەمان)ی لە بازنەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان ڕاگەیاند. 

یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی دوای كەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، بەپێی ئەوەی لیژنەكە بڕیاری لێداوە ڕۆژی ۵ی ئۆكتۆبەری ئایندە بەڕێوەدەچێت. 

وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا دیاری كرا


لیژنەی هەڵبژاردنەكانی سووریا وەكو خۆی دەڵێ پشتبەست بە حوكمەكانی (ڕاگەیاندنی دەستووری) و (مەرسوومی ژمارە ۶۶ی ساڵی ۲۰۲۵و مەرسومی ژمارە ۱۴۳ی ساڵی ۲۰۲۵) وادەی هەڵبژاردنەكەی دیاریكردووە. 

شایانی باسە ئەم هەڵبژارداە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی كورد لە باكوری رۆژهەڵاتی سووریا و پارێزگای سوەیدای (دروزنشین) ناگرێتەوە، بەبەهانەی ئەوەی ئەم ناوچانە نائارامن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، ئەمەش لەكاتێكدایە هێشتا گفتوگۆی كورد و دەسەڵاتی نوێی سووریا لە دیمەشق نەگەیشتوەتە چارەسەری بنەڕەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە