شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-16 10:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چوارچێوەی هەماهەنگی: پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت

پوختەی هەواڵ
چوارچێوەی هاوئاهەنگی جەخت لە پێویستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کرد، تێیدا دۆخی ئێستای وڵات، ناوچەکە، ئەو پێشهات و ئاڵنگارییانەی تاوتوێکران، کە چوارچێوەکە پێیوایە، پێویستیان بە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان و یەکڕیزیییە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، ئامادەبووان ئەنجامی لوتکەی نائاسایی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی و ئیسلامییان لە دەوحە تاوتوێ کرد و جەختیان لە گرنگیی بەدواداچوونی حکوومەتی عێراق بۆ ئەو ئەنجامانە کردەوە.  هەروەها جەختیان لە کارکردن بۆ کاراکردنیان لە سەرجەم کۆڕبەندە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان کردەوە، بۆ کەمکردنەوەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل دژی گەلی فەلەستین و کۆکردنەوەی پشتیوانیی مرۆیی و سیاسی بۆ دۆزە رەواکەیان.

لە درێژەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ کرا کە بڕیارە لە ۱۱-۱۱-۲۰۲۵ بەڕێوەبچێت و ئامادەبووان جەختیان لە پێویستیی  بەڕێوەچوونی لە وادەی دەستووریی خۆیدا کردەوە، لەگەڵ دابین کردنی کەشێکی گونجاو بۆ سەرخستنی پرۆسەکە و مسۆگەرکردنی شەفافیەت و بێگەردیی، بەشێوەیەک کە متمانەی هاووڵاتییان بەدەستبهێنێت و رێڕەوی دیموکراسی بەهێزتر بکات".

چوارچێوەی هاوئاهەنگی نیگەرانیی خۆیشی لە زیادبوونی گوتاری تووندوتیژیی تائیفی لە هەندێک گوتار و لێدواندا دەربڕیوە و هۆشداریی داوە لە کاریگەرییە مەترسیدارەکانی لەسەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی و یەکڕیزیی نیشتمانی. پێیوایە پاراستنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی عێراق ئەرکێکی نیشتمانییە و بەرپرسیاریێتییەکە دەکەوێتە ئەستۆی سەرجەم هێزە سیاسی، میدیایی و ئایینییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە