شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-06 13:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی  بەمزووانە ڕێکدەکەون

پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگه‌یاند، گفتوگۆكانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ، دەربارەی داهاتی نانەوتی زۆر چووەتە پێشەوە و پێیوایه‌ به‌مزووانه‌ ده‌گه‌نه‌ ڕێكه‌وتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌میانی لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان لە پەراوێزی کۆڕبەندی وزە لە بەغدا، ڕایگه‌یاند، "گفتوگۆكانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ، دەربارەی داهاتی نانەوتی زۆر چووەتە پێشەوە، پێموایە لەم ڕۆژانە دەگەینە لێکگەیشتن".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، کێشە لە نێوان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکومەتی هەرێم نەبوە، یان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکوومەتی فیدڕاڵ، بۆیە لەم ڕۆژانە کۆمپانیا نەوتییەکان و حكوومه‌تی هه‌رێم و حکوومەتی فیدڕاڵ كۆده‌بنه‌وه‌ و دەگەنە ئەنجامێک.

فوئاد حوسێن باسی له‌وه‌ش كرد، "هیوادارین لیژنەکان تاوەکوو ڕۆژی دووشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ کارەکانیان تەواو بکەن، بۆ ئەوەی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی سێشەممە ڕادەستی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت و بە ئەرێنی بڕیاری لەسەر بدرێت".

په‌یوه‌ست به‌ داهاتی نانەوتی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی: "گەیشتونەتە لێکگەیشتن، چوونکە بۆ ئەو بابەتە چوونەتەوە سەر یاساکان، هەرلایەک لە ڕوانگەی خۆیەوە خوێندنەوە بۆ یاساکان دەکات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە