شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-31 06:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەسەدە و یەپەگە پەیوەندییان بە پەكەكەوە نییە

پوختەی هەواڵ
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا دەڵێت: ئەمریکا هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەل لە سووریا بە هاوپەیمانی خۆی لە شەڕی دژی داعش دەزانێت و لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستاندا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باراک، لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە سەكۆی "ئێکس" پەخشکرا، رایگەیاند: تورکیا هاوپەیمانی ئەمریكایە و هەروەها پارتی کرێکارانی کوردستانیش (پەکەکە) وەک رێکخراوێکی "تیرۆریست"ی ریزبەندكراوە، بەڵام لەئێستادا پێکهاتەی دیکە هەن کە هیچ پەیوەندییەکیان بە پەکەکەوە نییە، ئەوانیش هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ن.

باراک وتیشی: ئەوان بوونەتە هاوپەیمانی ئێمە لە شەڕی داعشدا، هەرچەندە ڕەگ و ڕیشەیان بۆ پەکەکە دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ بارودۆخەکە جیاوازە.

نێردەی ئەمریکا جەختی لە پێویستی گفتوگۆی نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کردەوە، رایگەیاند: تیمی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و تیمەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بە نوێنەرایەتی هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کالین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، هەڵوێستێكی بەرپرسیارانەیان لەبارەی ئەم پرۆسەیە گرتووەتەبەر، گفتوگۆ هەیە، بەڵام كاری زیاتری پێویستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە