ئۆکرانیا: ڕاهێنانمان بۆ هیچ چالاکیێکی نایاسای لە سلێمانی نەکردووە
پوختەی هەواڵ
باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق ڕایگهیاند، هەرگیز هیچ چالاکیەکی پەیوەست بە ڕاهێنانی چەکدارانەیان بۆ بەکارهێنانی نایاسایی لە دەرەوەی خاکەکەی ئەنجام نەداوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق له ڕوونکردنهوهیێکدا باسی لهوهکردوه: "هیچ چالاکیێکی پەیوەست بە ڕاهێنانی چەکدارانە یان دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەکارهێنانی نایاسایی ئەنجام نەدراوە، ئەو تۆمەتانە چەواشەکارانەن و لە ڕاستیدا هیچ بنەمایێکیان نییە".
ئباڵیۆزخانەی ئۆکرانیا ئاماژهی بهوهش کردوه: "بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە زانیارییە ناڕاستانە بە هەوڵێک دەزانین بۆ ناوزڕاندنی ئۆکرانیا و سەرکردایەتییەکەی، بە توندی ڕەتیدەکهینهوه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران