شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-30 07:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بە کەم کردنەوەی سزاکانی سووریا وەک خۆی ماوە

پوختەی هەواڵ
«تۆم باراک» نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند کە بڕیاری سەرۆککوماری وڵاتەکەی بۆ کەم کردنەوەی سزا سەپێنراوەکانی سەر سووریا هێشتا بەردەوامە و جەختی کردەوە سەقامگیری سووریا پێویستی بە بەهێزکردنی ئابووری سووریا هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، «تۆم باراک» نێردەی تایبەتی «دوناڵد ترەمپ» سەرۆککوماری ئەمریکا بۆ دیمەشق لە توویتێکدا جەختی کردەوە کە بڕیاری سەرۆککوماری ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی سزا سەپێنراوەکان دژی سووریا هێشتا بەردەوامە.

«تۆم باراک» نێردەی تایبەتی «دوناڵد ترەمپ» سەرۆک کوماری ئەمریکا لە دیمەشق لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی x نووسیویەتی: «سەقامگیری لە سووریا پێویستی بە بەهێزکردنی ئابووری ئەو وڵاتە هەیە».

هەروەها وتیشی: «بڕیاری بوێرانەی سەرۆککوماری ئەمریکا لەبارەی کەم کردنەوەی سزاکانی سووریا هێشتا بەردەوامە و لەم ڕووەدا، وەزارەتی بازەرگانیش سنووردار کردنی هەناردە کردنی کەم کردووەتەوە و زەمینەشی فەراهەم کردووە بۆ کەرتەکانی پەیوەندی، ژێرخان، وزە، فڕۆکەوانی و بوارەکانی دیکە.

هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نووسینگەی پیشەسازی و ئەمنی لە وەزارەتی بازەرگانی ئەمریکا پێشتر ڕێسای نوێی بۆ ئاسانکاری بۆ پێدانی موڵەتی هەناردەکردنی کەلوپەلی مەدەنی بۆ سووریا ڕایگەیاندبوو.

ئەم هەنگاوە سێ ڕۆژ دوای ئەوە نراوە کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە بڕگەکانی پەیوەست بە سزاکانی سووریای لە یاسای فیدراڵی لابردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە