شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-30 06:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پسپۆڕێکی سەربازی: ڕووداوەکەی لالەزار «کوودەتا نەبوو»

پوختەی هەواڵ
پسپۆڕێکی سەربازی لەبارەی ڕووداوەکانی لالەزار و دانپێدانانەکانی تۆمەتباران ڕەخنە لە شێوازی دەستبەسەرکردن و دانپێدانانەکان دەگرێت و بە "نایاسایی"یان دەزانێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا محەممەد سابیر هەمەوەندی، لیوای خانەنشین و پسپۆڕی سەربازی بۆ تۆڕی میدیایی ڕووداودا جەختی کردەوە کە دانپێدانانەکانی تۆمەتباران "شێوەی ئاسایی خۆی وەرنەگرتووە" و "زۆر پەلەیان پێکراوە". ئەو پێیوایە ئەو کەسانە ئێستا "دیلن و لەژێر ترس و گوشاردان"، بۆیە ئەو دانپێدانانە "لە یاسادا بە هەند وەرناگیرێن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە "گوشارێکی زۆر" لەسەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە لە ناوەوە و دەرەوە، ئەمەش وایکردووە پەلە لە لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی ئەنجامەکاندا بکرێت.

سەبارەت بە ئەگەری کوودەتا، لیوا محەممەد سابیر بە پشتبەستن بە شارەزایی سەربازی و یاسایی خۆی، ڕەتی دەکاتەوە کە ڕووداوەکە کوودەتا بووبێت و دەڵێت: "کوودەتا لە دنیا ئێستا زۆر زەحمەتە، کوودەتا هەر ناکرێت." بە بۆچوونی ئەو، ناتوانرێت تەنیا بە چەند قەناسێک یان درۆنێک سەرکردایەتی یەکێتی بگرێت. جەختی لەوە کردەوە کە سەرکردەیێکی وەک بافڵ تاڵەبانی، بە تەنیا نییە و سەدان و هەزاران کەس لە دەوروبەرین. "ئەگەر سەرکردەکەش بکوژرێت، ئامانجەکە ناپێکێت، چوونکە هێزی یەکێتی کۆتایی نایەت".

لیوا محەممەد سابیر پێیوایە پێویستە پێداچوونەوە بە ڕووداوەکەدا بکرێت و زیاتر ڕوون بکرێتەوە چوونکە "کوودەتا نییە".

بەرەبەیانی ۲۲ـی ئابی ۲۰۲۵، ژمارەیەک هێزی ئەمنیی لە سلێمانی هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار، دوای زیاتر لە سێ کاژێر رووبەڕووبووەنەوە لاهوور تاڵەبانی سەرۆکى بەرەى گەل و خوشک و برایێکی دەستگیرکران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە