شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-24 11:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاکان جبووری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوور خرایەوە

پوختەی هەواڵ
ئەنجومەنی باڵای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق  بڕیاری دوورخستنەوەی ڕاکان جبووری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی دا، بەهۆی بوونی پێشنیەی تاوان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی کۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ یەشەممە نووسراوێکی بڵاو کردەوە و تێدا، دەستەكە بە فەرمی بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی ڕاكان جبووری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. 

دەستەی کۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوەش كردوە: دەستەی کۆمیسیاران بڕیاریدا بە پەسەندکردنی ڕاسپاردەکانی کۆنوسی لیژنەی شایستەیی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۲۵، کە بریتی بوو لە دەرکردنی کاندید "ڕاکان سەعید عەلی" لە لیستەکانی کاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ۲۰۲۵.

بەگوێرەی بڕیارەكە، دوورخستنەوەی ڕاكان جبووری بەهۆی پێشێل کردنی مادەی ۷/سێیەمی یاسای هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا و ناحیە ژمارە ۱۲ی ساڵی ۲۰۱۸، بە هەموارکراوی. ئیدارەی هەڵبژاردنەکان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست ڕاسپێردراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە