شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-14 09:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیچ ڕێككەوتنێكی ئەمنی لەنێوان عێراق و ئێران بوونی نییە

پوختەی هەواڵ
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت: ئەوەی ئەم دواییە لەگەڵ ئێران واژۆ کراوە، "یاداشتێکی لێکتێگەیشتنە" نەک "ڕێککەوتن"  ئەوەش پێش شەڕی ئیسرائیل لە دژی کۆماری ئیسلامی ئامادە کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاساشی نیشتمانیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایدەگەیێنێت: هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسیان لەوە كردووە گوایە لە سەردانەکەی عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بۆ بەغداد، ڕێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران واژۆ کراوە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی بەوەش داوە: دەیەوێت ڕاستییەکان روون بکاتەوە بەوەی: عێراق كۆنووسێكی ئەمنیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە، لە ۱۹ی ئازاری ۲۰۲۳ واژۆ کراوە، کە ناسراوە بە ڕێککەوتنی هاوبەشی تایبەت بە ئاسایشی سنوورەکان و ڕێوشوێنەکانی  تایبەت بە نەهێشتنی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران لە هەرێم.

ئاماژە بەوەش دەكات: هەماهەنگی کراوە بۆ گۆڕینی ئەو كۆنووسە یان یاداشتی لێكگەیشتنە ئەمنییە، بۆ هەمان ناوەرۆک  بە ئاسایشی سنوورەكان و هاوكاری ئەمنیی و ئەوەی پەیوەستە بە ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران بە هەر پێنج حزبەكەیەوە.
جەختیش دەكات: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمنی کە واژۆ کرابوو، پێش دەستدرێژیی زایۆنییەکان بۆ سەر ئێران ئامادەکرابوو، کاتێکی پێویستی پێدراوەو لە کاتی سەردانەکەدا واژۆ کرا، پێداگریش دەكات لەوەی، هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران بوونی نییە، بەڵکوو یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ئەمنییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە