شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-09 10:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕەنگە ئیدارەی ڕاگوزەری سووریا بەشداریی دانوستانەکانی پاریس لەگەڵ هەسەدە نەکات

پوختەی هەواڵ
‌میدیاکانی سووریا لە زاری سەچاوەیێکی باڵا لە حکوومەتی سووریا، بڵاویان کردووەتەوە کە ئەگەر هەیە حکوومەتی کاتیی سووریا لە دانوستان لەگەڵ هەسەدە بکشێتەوە، ئەوەش وەک کاردانەوەیێک بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفرانسی یەکهەڵوێستی لەلایەن هەسەدەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریا (سانا) لێدوانی سەرچاوەیێکی باڵای حکوومەتی سووریا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، بڵاو کردوەتەوە: " کە  ئێستا دیمەشق تاوتوێی ئەگەری کشانەوە لە دانوستانەکان لەگەڵ هەسەدە لە پاریس دەکات".

هەروەها بڵاویشیان کردووەتەوە کە "حکوومەتی سووریای لە کۆنگرەکەی دوێنێی حەسەکە کە نوێنەرانی عەلەوی و دروزەکانیش تیایدا قسەیان کردووە تووڕەیە و  ڕایگەیاندووە هەسەدە نیەتێکی جدی لە گفتوگۆ بۆ جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنی ۱۰ی ئازار نییە".

شایانی باسە ڕۆژی هەینی کۆنفرانسی یەکهەڵوێستی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە حەسەکە کۆتایی هات و بەشدارانی کۆنفرانسەکە لە ڕاگەیەندراوی کۆتاییدا داوای دەستورێکی دیموکراسی و سیستەمێکی لامەرکەزی بۆ سووریا دەکەن و دەشڵێن: ''ئەوەی لە سووریا بەرامبەر بە عەلەوی، دروز و مەسیحییەکان کرا، تاوانی دژی مرۆڤایەتییە و پێویستە لێکۆڵینەوەی بێلایەن بۆ بە دیاری کردنی تاوانبارانی ئەو کردەوانە بکرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە