شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-09 09:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەرێم ئامادەیە لە پرۆژەی ڕووناکیدا هاوکاریی بەغداد بکات

پوختەی هەواڵ
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئامادەین لە پرۆژەی ڕووناکیدا، هاوکاریی بەغداد بکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) نووسیویەتی: "ئێستا ناوەندی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکییەوە، سوودمەندن لە کارەبای ۲۴ کاتژمێری".

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو پارێزگایانەی هەرێم، یەکەم پارێزگاکانی عێراقن کە ماڵئاوایی لە مۆلیدە دەکەن.

عەزیز ئەحمەد دووپاتیشی دەکاتەوە، "ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی بەغداد، بۆ بەدەستهێنانی هەمان شت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە