ئەوەی لە سوەیدا دەگوزەرێت ڕەنگدانەوەی دۆخی داڕمانی گشتیی سووریایە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات(مەسەد)، هۆشداریدەدات لە مەترسی دۆخی ئەمنی دژواری پارێزگای سوەیدا، دەشڵێت: ئەوەی ناوچەکە بەخۆوە دەبینێت لە پێکدادان و توندوتیژی لە دژی خەڵکی مەدەنی، ئاماژەن بۆ تەقینەوەی ناوخۆیی تائیفی یان ناوچەیی، لە سایەی بەردەوامیی چەقبەستویی سیاسی و نەبوونی دەوڵەتێکی نیشتمانیی كۆكەرەوە.
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: ئەوەی لە سوەیدا دەگوزەرێت رووداوێكی دابڕاو نییە، بەڵکو رەنگدانەوەی راستەوخۆی دۆخی داڕمانی گشتی وڵاتە، بەرەنجامی دەیان ساڵ دووخستنەوە و ستەمکاری و پەراوێزخستنی پێکهاتە نیشتمانییەکان.
جەختیشیکردەوە: ئەم پێشهاتانە هەڕەشە لە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەن و، پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتین.
مەسەد داوایکردووە، کۆتایی بە هەموو شێوازەكانی توندوتیژی بهێنرێت و، لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لە رووداوەکان بکرێت، هەروەها داوای بەستنی کۆنفرانسێکی نیشتمانی كۆكەرەوەی کردووە، بە ئامانجی داڕشتنی پڕۆژەیەکی سیاسی سوریا نوێ، لەسەر بنەمای دادپەروەری راگوزەرو، سیستەمێکی دیموکراسی نا ناوەندی فرەیی
بۆچوونی بەکارهێنەران