شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-22 07:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هه‌رێمی کوردستانی ۱۲۰ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕاده‌ست كرد

پوختەی هەواڵ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بڕی ۱۲۰ ملیار دیناری داهاتی نانه‌وتی به‌شێوه‌ی كاش خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ سێشەممە  بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی (ئایار/۵)ی ساڵی ۲۰۲۵ کە بڕەکەی ۱۲۰ ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

بەگوێرەی ڕێککەوتنی واژۆکراوی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکات، هەروەها داهاتی نانەوتی بنێرێت بۆ گەنجینەی فیدراڵی کە مانگانە ۱۲۰ ملیار بێت، ئینجا حکوومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە