شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-08 12:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و وەزیری دادی تورکیا دواخرا

پوختەی هەواڵ
بڕیاربوو پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی ئیمراڵی و وەزیری دادی تورکیا لەبارەی ژمارەیێک داواکاریی شاندەکە کۆببنەوە، بەڵام پارتی دەم رایگەیاند، کۆبوونەوەکە دواخراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی شەشی ئەم مانگە شاندی ئیمراڵی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو لە دوورگەی ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانییکراوی پەکەکە و دوێنێ بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە ۸ـی تەمموز، لەگەڵ یڵماز تونچ، وەزیری دادى ئەو وڵاتە کۆ ببنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (پارتی دەم) دەڵێت، کۆبوونەوەکە بەهۆی چڕیی کاروبارەکانەوە هەڵوەشێنراوەتەوە و دواخراوە، بەڵام ئاماژەی بە وادەی نوێی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە نەکردووە.

لە کۆبوونەوەی بریکارانی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم لەگەڵ تونچ کە لە ۲۴ـی نیساندا بەڕێوەچوو، شاندی پارتەکە ژمارەیەک داواکاریی ئاڕاستەی وەزیری دادی تورکیا کردبوو، لەنێویاندا باش کردنی دۆخی کاری ئۆجەلان، هەموارکردنەوەی یاسای جێبەجێ کردنی سزادان لە بەرژەوەندیی بەندکراوە سیاسی و نەخۆشەکان و هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پێدانی مافی هیوا بە ئۆجەلان و ڕێگەدان بە ڕۆژنامەوانان و ئەکادیمیستان، تاوەکوو بتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن و لەگەڵ ئۆجەلان کۆ ببنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە